تەندروستی لەتیف هەڵمەت تێكچوو

:: PM:04:30:07/09/2026 ‌
باری تەندروستی لەتیف هەڵمەت شاعیر و نووسەر تێكچووە، ئەوە لەكاتێكدایە كە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوسەرەكەی كۆچی دوای كرد و دوای ئەوە چەند بەرپرسێكی حزبی لەماڵەوە سەردانیان كرد. 

ئەمڕۆ دووشەم حەوتی ئەیلوول، محەمەد ساڵح عەبدولكەریم بەرزنجی لە لاپەڕەی فەیسبووكی بانگەوازێكی بڵاو كردووەتەوە نووسیویەتی، باری تەندروستی شاعیر، لەتیف هەڵمەت ناجێگیرە و تكا دەكەم تا مەوەیەكی تر سەردانتان بۆ لای ئەو دوا بخەن و ناشتوانێ وەڵامی پێوەندی بداتەوە، دوعای خێری بۆ بكەن.

لەتیف هەڵمەت لەكاتی كۆچی دوایی هاوسەرەكەیدا خەمی ئەوە چووە دڵییەوە كە هیچكام لە رۆشنبیران و ئەوانەی لە سلێمانی دەردەكەون لەكاتی ناشتنی تەرمەكەی ئامادە نەبوون. هەر ئەوكاتەیش گوتی، "خۆم بۆت دەگریم" ئەوەیش كاردانەوەی زۆری لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لێ‌ كەوتەوە



وشە - وشه‌