ئەساڵە دەچێتەوە سووریا و كۆنسێرتێك لە دیمەشق بەڕێوە دەبات

:: AM:09:12:08/09/2026 ‌
بڕیارە بەمزووانە هونەرمەند ئەساڵە نەسری دوای 16 ساڵ دابڕان لە ولاتەكەی خۆی، بگەڕێتەوە سووریا و لە دیمەشق كۆنسێرتێك رێكبخات. باسی لەوە كردووە، دایكی ئامادەكاری دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی گۆرانییەكی نوێ كە تایبەتە بە گەڕانەوەی بۆ سووریا.

ئەساڵە دەڵێت، 16 ساڵە وڵاتەكەم نەدیوە و دەمێكە بیرم كردووە، لە سەردەمی رژێمی پێشوو ناچار بووین هەڵبێین و بەجێی بێڵین، دابڕانم لە وڵاتەكەم  16 ساڵی خایاند.

لەگەڵ هاتنی ئەحمەد شەرع و گرووپە ئیسلامییەكان بۆ سەر دەسەڵات، بەشێكی زۆر لە هونەرمەندان نائومێد بوون و پێیان وابوو ئازادیی كاركردنیان نامێنێت، بەڵام وا دەردەكەوێت دەسەڵاتی ئێستە رێگریی لە كاری هونەریی نەكات.

ئەساڵە باسی لەوە كردووە، ئێستە كار لەسەر تۆماركردنی گۆرانییەك دەكرێت كە تایبەت بۆ ئەم بۆنەیە و گەڕانەوەی بۆ نیشتمان. دووپاتیشی كردەوە كە كارەكە هەستێكی بەهێزی لەخۆ گرتووە و دەڵێت، "ناتوانم بۆتانی باس بكەم كە چەندە هەستم خۆشە گۆرانییەكی نوێ بۆ سووریا دەڵێم، بەڕاستی گۆرانییەكە مرۆڤ دەخاتە گریان."

ئەم خانمە هونەرمەندە ئامادەكاری دەكات بۆ بینینی هەوادارە سوورییەكانی لە ڕێگەی كۆنسێرتێكەوە كە لە 17ی ئەیلوول لە هۆڵی "الفیحاو" لە دیمەشق بەڕێوە دەچێت.




وشە - سۆران عەزیز