"زمان و ژیریی دەستكرد" نوێترین كتێبی د. ئیبراهیم حەمەڕەشە، كتێبەكە لە كتێبخانەی كوردیدا سەرچاوەی كەمە، بۆیە بوونی ئەم كتێبە كارێكی تایبەت و گرنگە.
"زمان و ژیریی دەستكرد" لە ئاخاوتنی مرۆڤەوە بۆ ئامێرێك كە قسە دەكات، كتێبێكی نوێی پرۆفیسۆر ئیبراهیم حەمەڕەشە كە تێیدا هاتووە، دوای ئەوەی "چات گی پی تی" لە ساڵی 2022 هات، وەك پەتا خێرا بەدنیادا بڵاو بووەوە، لە یەكەم مانگدا پتر لە 50 ملیۆن كەس خۆی ناونووس كرد، ئێستە وا خەریكە دەگاتە هەشت ملیار مرۆڤەكەی سەر گۆی زەوی.
د. ئیبراهیم لە كتێبەكەیدا باسی لەوە كردووە، ژیریی دەستكرد تێكەڵی هەموو كایەكانی ژیان بووە، زمانیش یەكێك لەو كایە گرنگانەی ژیریی دەستكرد بایەخی پێدا.
كتێبەكە لەسەر ئەركی نووسەر چاپ كراوە و پرۆژەی هاوبەشی زانكۆی سەڵاحەدین و دەزگای موكریانییە.
كتێبەكە 223 لاپەڕەیە و لێكۆڵینەوە و توێژینەوە و زانیاریی گرنگی بۆ خوێنەری كورد لە بواری ژیریی دەستكرد تێدایە.