فیلمی "بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتكوژێ" بە هاوكاریی نێچیرڤان بارزانی بەرهەم هات

:: AM:09:26:09/09/2026 ‌
فیلمی سینەمایی "بەهەشت نابینیت، ئەگەر ژن بتكوژێ" بە پاڵپشتی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەرهەم هێنراوە، لە هۆڵی مێژوویی (سالا گراندێ) نمایش كرا و هاوكات بەربژێری عێراقە بۆ خەڵاتی ئۆسكار.

هەڵكەوت مستەفا دەرهێنەری فیلمەكە رای گەیاند، لەم بەرهەمەدا پشتمان بە وێنەگرتنی سینەمایی بەرفراوان، جووڵەی خێرا و ئاستێكی تەكنیكیی بەرز بەستووە، بەتایبەتی لە تیشكخستنە سەر ڕۆڵی ژنە پێشمەرگەكان، بۆیە ئەم هاوسەنگییە لە نێوان سینەمای جەماوەری و چیرۆكێكی پڕ لە ململانێ، سەرنجی ئامادەبووانی فێستیڤاڵەكەیشی ڕاكێشا.

ڕێزان حەمەساڵح نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئیتاڵیا ڕای گەیاند، "دەستخۆشی سەرۆكی هەرێمی كوردستان دەكەم، بۆ پاڵپشتیكردنی ئەم بەرهەم  بۆ ئەوەی بگاتە ئەم فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییە گەورەیە. هەروەها باسیشی لە گرنگیی ئەم بەرهەمە كرد و دەڵێت، "ئەم ڕۆژە ڕۆژێكی مێژووییە بۆ نەتەوەی كورد، هیوادارم بگاتە ئۆسكار".

لەگەڵ پێشكەشكردنی فیلمەكە و رۆیشتنیان بەسەر فەرشی سووردا، ستافی نووسینگەی سەرۆكی هەرێمیش لەگەڵیان بەشدار بوون، چونكە بەشێكی گرنگ بوون لە پڕۆژەكە و بەرهەمهێنانی كارەكە و سەركەوتنی فیلمەكە.



وشە - سۆران عەزیز