ڕۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، ڕاوێژكارانی كۆشكی سپی به نهێنی و وریاییه‌وه به سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایان ڕاگه‌یاندووه، كه چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن ململانێ و جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران تا كۆتایی خولی سه‌رۆكایه‌تیی تره‌مپ به‌رده‌وامی هه‌بێت، كه سه‌ره‌تای ساڵی 2029یه.
ڕۆژنامه‌ی وۆل ستریت جۆرنال له زاری به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاوه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه ڕاوێژكارانی كۆشكی سپی ئه‌م سیناریۆیه‌یان له‌گه‌ڵ تره‌مپ و جه‌ی دی ڤانسی جێگری و ماركۆ رۆبیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا تاوتوێ كردووه.
هه‌روه‌ها ڕاوێژكارانی كۆشكی سپی له‌میانه‌ی
گفتوگۆ داخراوه‌كان له ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه تاران ده‌توانێ تا ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رگه‌ی گوشاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بگرێت، به جۆرێك له دوای كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2029یش درێژتر ده‌بێت، كه واده‌ی سوێندخواردنی سه‌رۆكێكی تری ئه‌مه‌ریكایه.
ئه‌و هۆشداری و گفتوگۆ نهێنیانه له كاتێكدایه كه بۆچوون و لێدوانه ئاشكراكانی دۆناڵد تره‌مپ به ته‌واوی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و زانیارییانه‌یه و دوێنێ چوارشه‌م تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه، كه پێشبینی ده‌كات جه‌نگ دژی ئێران ڕاسته‌وخۆ دوای ته‌واوبوونی هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌یی كۆتایی بێت، كه بڕیاره له تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری ئه‌مساڵ ئه‌نجام بدرێت.