ئەمڕۆ ساڵی نوێی‌ خوێندن دیاری دەكرێت

:: AM:09:00:10/09/2026 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام بدات، لە كۆبوونەوەكەدا كاتی یەكەم ڕۆژی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەم 10ـی ئەیلوول، ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە كۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، لە كۆبوونەوەكەدا یەكەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاری دەكرێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رای گەیاند، ئەمڕۆ بڕیاری كۆتایی لەسەر دیاریكردنی وەرزی نوێی خوێندن دەدرێت، ڕەنگە ڕۆژی 22ی ئەم مانگە یەكەم ڕۆژی دەوامی فەرمیی خوێندنگەكان بێت.

دەشڵێت، نزیكەی 12 هەزار مامۆستا خانەنشین كراون و تا ئێستە شوێنەكانیان پڕ نەكراوەتەوە، ئەمەش ئاڵنگارییەكی گەورە لە بەردەم پڕۆسەی پەروەردەدا دروست دەكات.


وشە - رامیار جەواد