فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانی داخستنی ته‌واوه‌تی ده‌روازه‌ی شه‌لامچه‌ی سنووری له‌گه‌ڵ ئێران ڕاگه‌یاند و هۆكاره‌كه‌یشی تا ئێسته نه‌زانراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ "
شه‌فه‌ق نیوز" دووپاتی كرده‌وه، كه فه‌رمانی داخستنی ده‌روازه‌كه و هێنانه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی نێو ده‌روازه‌كه به فه‌رمانی ڕاسته‌وخۆی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بووه.
تا ئێسته هیچ ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی فه‌رمی له‌باره‌ی پاڵنه‌ره‌كان و هۆكاره‌كانی پشت داخستنی ئه‌و ده‌روازه سنوورییه بوونی نییه، به‌ڵام سه‌رچاوه لۆكالییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه هۆی داخستنی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه مه‌ترسی هه‌یه ناوچه‌كه بۆردمان بكرێت.
ده‌روازه‌ی سنووری شه‌لامچه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگه‌ی به‌سره و یه‌كێكه له ده‌روازه سنوورییه گرنگ و ستراتیجییه‌كانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران.