دوای ئەوەی نرخی بەرمیلێك نەوتی سپی ماڵان گەیشتە 325 هەزار دینار، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوت 70 هەزار دینار لە نرخەكەی دابەزی.
ئەمڕۆ یەكشەم 13ـی ئەیلوول، عەونی خۆشناو بازرگانی نەوت لە هەولێر، بە "وشە"ـی راگەیاند، پێشتر ئاماژەمان بەوە كردبوو نرخی نەوت بەخێرایی دابەزێت، بۆیە ئەمڕۆ هەر بەرمیلێك نەوت 70 هەزار دینار دابەزی.
زیاتر گوتی، دوێنێ بەرمیلێك نەوت بە 325 هەزار دینار بوو، ئەمڕۆ بۆ 255 هەزار دینار دابەزی، بۆیە هاووڵاتییان پەلەیان نەبێت لە كڕینی و زیاتریش دادەبەزێت.
باسی لەوەش كرد، لەم چەند ڕۆژەدا نووسراوی هاوردەی نەوت دەردەچێت، بۆیە بە دڵنیاییەوە 50 هەزار دیناری تریش دادەبەزێت و دابەشكردنی نەوتی حكوومەتیش دەست پێ دەكات.
بە گوتەی ئەو نەوتفرۆشە، هاوردەكردنی بڕێكی زۆر نەوت لە كەركووك و مووسڵ بۆ هەولێر، یەكێكە لە هۆكارەكانی دابەزینی نرخەكەی، هێشتا بەرهەمهێنانی ناوخۆ دەستی پێ نەكردووە.