سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به ئه‌گه‌ری مانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئێران و كۆنتڕۆڵكردنی نه‌وتی ئه‌و وڵاته دا، هاوشێوه‌ی ئه‌زموونی واشنتن له ڤه‌نزوێلا، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ململانێكان به‌رده‌وامیان هه‌یه و جموجۆڵه دیپلۆماسییه‌كانیش له‌باره‌ی ته‌نگژه‌ی گه‌رووی هورمزه‌وه هیچ ده‌رئه‌نجامێكی لێ نه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
دۆناڵد تره‌مپ گوتی، ئه‌مه‌ریكا به ئاراسته‌ی كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی نه‌وتی ئێران هه‌نگاو ده‌نێت، هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی له ڤه‌نزوێلا ئه‌نجاممان دا، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ بڕیاری مانه‌وه له‌وێ بده‌ین، داهاتی ئه‌و نه‌وته‌ی كه واشنتن له نه‌وتی ڤه‌نزوێلا ده‌ستی ده‌كه‌وێ تێچووی جه‌نگی به ته‌واوی ده‌سته‌به‌ر كردووه.
له‌باره‌ی واده‌ی كۆتاییهاتنی جه‌نگ له‌گه‌ڵ ئێران،
تره‌مپ گوتی، به‌ر له ده‌ستكردن به هه‌ڵبژاردنی نوێكردنه‌وه‌ی نیوه‌یی ئه‌مه‌ریكا له مانگی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ر یان له دوای هه‌ڵبژاردن ڕاسته‌وخۆ، جه‌نگه‌كه كۆتایی دێت.
هه‌ر ئه‌مساڵ ئه‌مه‌ریكا له هه‌ڵمه‌تێكی كتوپڕدا نیكۆلاس مادۆرۆی سه‌رۆكی پێشووی ڤه‌نزوێلای له ئه‌نجامی دابه‌زینی هێزه تایبه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شوێنی مانه‌وه‌ی گرت و گوێزرایه‌وه بۆ ئه‌مه‌ریكا و خرایه گرتووخانه‌وه، هاوكات له ڤه‌نزوێلا حكوومه‌تێكی كاتی نزیك له ئه‌مه‌ریكا هاته سه‌ر حوكم و ڕێككه‌وتن له نێوان كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌و حكوومه‌ته بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ واژووكرا، ئه‌مه‌یش به بڕوای تره‌مپه‌وه كۆنتڕۆڵكردنی ته‌واوه‌تی نه‌وتی ڤه‌نزوێلایه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی ئه‌مه‌ریكاوه.