وەزارەتی دارایی سێ خشتەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست و كاری رۆژانە بۆ وەزارەتەكان دەنێرێت و داوا كراوە لە ماوەی 15 ڕۆژدا پڕ بكرێنەوە.
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نووسراوێكی فەرمی كە 13ی9ی 2026 بۆ هەموو وەزارەت و لایەنە پێوەندیدارەكانی ناردووە، تێیدا داوای ئامادەكردنی لیستی فەرمانبەران بەپێی سیستمی نوێی ساڵی 2026 كردووە.
بەپێی نووسراوەكە وەزارەتی دارایی داوا دەكات، هەموو وەزارەت و فەرمانگەكان بەزووترین كات زانیاری و لیستی فەرمانبەران بەشێوەیەكی ورد ئامادە بكەن و ڕەوانەی وەزارەتی بكەن.
سێ خشتەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست و كاری رۆژانە نێردراوە و داوا كراوە لە ماوەی 15 ڕۆژدا بنێردرێتەوە.
ئەمەیش دەقی داواكارییەكی وەزارەتی داراییە: