ئەمڕۆ چوارشەم 16ـی ئەیلوول، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیراپۆن جیرامپایکوول، باڵوێزی شانشینی تایلاند لە ئوردن و عێراق کرد، بە مەبەستی تاوتوێکردنی پێوەندییە دووقۆڵییەکان.
لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر گرنگیی بەهێزکردن و پەرەپێدانی پێوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی تایلاند لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا، بەتایبەتی زەقکردنەوەی هاوکارییەکان لە سێکتەری ئاڵوگۆڕی بازرگانیدا.
تەوەرێکی دیکەی سەرەکیی گفتوگۆکان تەرخانکرا بۆ بەدواداچوون و تاوتوێکردنی بارودۆخی هاووڵاتییانی تایلەندی نیشتەجێی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی مەرجەکانی گوزەرانیان.