خانمە دەفژەنەكانی كۆیە لە یەكەم رۆژی پایز یەكەم كۆنسێرتیان ساز دەكەن

:: PM:08:23:19/09/2026 ‌
لەگەڵ یەكەم رۆژی پایزدا لە كۆیە، خانمە دەفژەكانی شارەكە بە پاڵپشتی ئینستیتیوتی زەینەب خان یەكەمین كۆنسێرتی گرووپەكەیان ساز دەكەن. 

خانمە دەفژەنەكانی كۆیە یەكەمین گرووپی دەفژەنی خانمانە لە هەرێمی كوردستان، لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا، دەست و پەنجەی خانمانی ڕچەشكێنی شاری كۆیە، ئاوێزانی ئیرادە و كولتووری ڕەسەنی كوردی بووە.

ئەوان لە بانگێشتنامەیەكدا بۆ كۆنسێرتەكەیان دەڵێن، ئەمڕۆ، بەرهەمی ئەو ماندووبوون و بەهرە زێڕینانە لە كۆنسێرتێكی تایبەتدا پێشكەشتان دەكرێت كە لە رۆژی 21ی ئەیلوول سەعات پَنجی ئێوارە لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە بەڕێوە دەچێت. 




وشە - وشه‌