پەیامێك لە سعوودییەوە گەیشتە سەرۆك بارزانی

:: PM:11:02:19/09/2026 ‌
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعوودیی و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود جێنشینی شانشینی عەرەبی سعوودیی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، بۆ كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، سەرەخۆشییان ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد.

شا سەلمان بن عەبدولعەزیز شای شانشینی عەرەبی سعوودیی و محەمەد بن سەلمان بن عەبدولعەزیز ئال سعوود جێنشینی شانشینی عەرەبی سعوودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، پەیامێكی سەرەخۆشییان بۆ كۆچی دوایی عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی، ئاراستەی سەرۆك بارزانی كرد.

رۆژی هەینی  چواری ئەیلوول، عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی كۆچی دوایی كرد كە سەرۆك بارزانی بە براگەورەی ناساند. 

كۆچكردوو، نەوەی رێبەری نیشتمانی و ئاینی، شێخ عەبدولسەلام بارزانی بووە و نموونەی دینداری، خوداپەرستی، چاكەخوازی و كەسایەتییەكی دیار و گەورەی ناو بنەماڵەكەیان بووە.



وشە - وشه‌