هونەرمەند نازدار جزیری، نوێترین بەرهەمی هونەری بە ناوی "گەڕیان" لە كەناڵی یوتیوب بڵاو كردەوە.
تێكست و ئاوازی گۆرانیی "گەڕیان" لەلایەن حەمید كەرەمی نووسراوە، دەڤید نیازی كاری بەرهەمهێنانی موزیكی بەرهەمەكەی ئەنجام داوە.
"گەڕیان" بەشێوازێكی شاد پێشكەش كراوە و بریتییە لە سێ گۆرانی ناسراو بە ناوەكانی (دەنكە دەنكە، كاڵە بێی و دەڕۆی بۆ دەڕۆی)، كە بەشێوەیەكی نوێ لە بەرهەمەكەدا تێكەڵ كراون.
نازدار لە ساڵی ١٩٨٧ لە جزیرەی بۆتان لە باكوری كوردستان لە دایك بووە، لە تەمەنی شەش ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەیدا ڕووی لە وڵاتی ئەڵمانیا كردووە، خاوەنی چەندان ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، دەرچووی بەشی دەرووناسییە لە زانكۆی ئەڵمانیا، ساڵی (٢٠١٣) ژیانی ھاوسەرگیریی پێكهێناوە و دایكی كچ و كوڕێكە بە ناوی كەنی و كەڤان.