كەمال محەمەد كۆنسێرتێك لە هەولێر ساز دەكات

:: AM:09:12:24/09/2026 ‌
هونەرمەند كەمال محەمەد ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر دەكات، بڕیارە داهاتی كۆنسێرتەكە بۆ پشتگیری لە تووشبووانی نەخۆشیی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی نانەكەلی تەرخان بكرێت. 

كەمال محەمەد لە پەیجە فەرمییەكانی ڕای گەیاندووە، ئەم كۆنسێرتە بە مەبەستی هاوكاری و پشتگیری لە نەخۆشەكانی شێرپەنجە بەڕێوە دەبرێت.

ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردووش كەمال محەمەد كۆنسێرتێكی لە سلێمانی ساز كرد و داهاتەكەی پێشكەشی نەخۆشخانەی هیوا كرد. 

كەمال محەمەد لە دایكبووی ساڵی ١٩٦٠ی شاری سلێمانییە، لە منداڵییەوە دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە، بە یەكێك لە گۆرانیبێژە ناسراوەكانی سلێمانی و باشووری كوردستان هەژمار دەكرێت و خاوەنی چەندان ئەلبووم و گۆرانی و كلیپە.

 



وشە - سۆران عەزیز