لە مۆبایلەكەتەوە دەزانی كەی بەشەخۆراكەكەت دەگات

:: AM:09:31:24/09/2026 ‌
لەمەودوا لەڕێی مۆبایلەكەتەوە دەزانی كەی بەشەخۆراكی مانگاكە دێت و دابەش دەكرێت، ئەمەیش هەنگاوێكی نوێیە بۆ هاووڵاتییان تا لە وەرگرتنی بەشەخۆراكی مانگانەیان دڵنیا ببنەوە.

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ئەپڵكەیشنی بریكارەكەم (وكیلی) كارا دەكەن، چەندان خزمەتگوزاری بۆ بریكار و هاووڵاتییان لە خۆ دەگرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەپڵكەیشنەكە لە بەشی خۆراكی موتەنەبی كارا كراوە و سەركەوتنی بەدەست هێناوە، بەمنزیكانە لە تەواوی عێراق كاری پێ دەكرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە رێی ئەپڵكەیشنەكەوە هاووڵاتییان دەزانن كەی بەشەخۆراكەكەیان دەگاتە دەست بریكارەكانیان، دوای وەرگرتنیشی ئاگادارت دەكاتەوە كە بەشەخۆراكی ئەم مانگەت وەرگرتووە.

هاوكات بۆ بریكاریش لەڕێی ئەو ئەپڵكەیشنەوە لە زیادكردن و لابردنی ئەندامانی خێزان و گواستنەوە و هاتن و لابردن ئاگادار دەبێت.


وشە - رامیار جەواد