پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەم، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.8 پلە بە پێوەری ڕێختەر، چەند شارێكی باكوری كوردستانی هەژاند.
میدیاكانی
توركیا بڵاویان كردووەتەوە، بوومەلەرزەكە هەریەك لە شارەكانی دیاربەكر و ئەدیەمان و ئورفا و ناوچەكانی دەوروبەری هەژاندوون.
بەگوێرەی راپۆرتە سەرەتاییەكان، لەرینەوەكە لە دیاربەكر زۆر بەهێز بووە.
هاوكات ناوەندی ئەوروپا بۆ پێوانەكردنی بوومەلەرزەكان بڵاوی كردەوە، بوومەلەرزەیەك ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی توركیای هەژاندووە و قووڵیی بوومەلەرزەكە 10 كیلۆمەتر بووە.