له دوێنێوه ناوچه‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بارانێكی زۆر و چڕی لێ ده‌بارێت و بایه‌كی به‌هێز هه‌ڵیكردووه، ئه‌مه‌یش بووه هۆی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌دان گه‌شتی فڕۆكه‌كان و پچڕانی كاره‌با له چه‌ندان ناوچه‌ی ئه‌مه‌ریكا و مانه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئه‌مه‌ریكی بێ كاره‌با.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، ئه‌و گه‌رده‌لوول و لافاوه به "
نۆرایسته‌ر" ناونراوه و شاره گه‌وره‌كانی وه‌ك نیویۆرك و بۆستن و فیلادلفیای گرتووه‌ته‌وه و به‌رپرسان هۆشدارییان دا و شه‌قامه‌كانیان داخست، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی روو له ناوچه‌كان نه‌كه‌ن و زیانیان پێ نه‌گات.
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌سته‌ی كژناسی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، گه‌رده‌لوول و لافاوه‌كه به‌رده‌وام له ناوچه كه‌ناراوییه‌كانی زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی بوونیان ده‌بێ، تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه، داوای كرد، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ ڕوودانی لافاوی گه‌وره له ناوچه نزمه‌كانی نزیك له كه‌ناراوه‌كان.
له ئه‌جامی ئه‌و كاره‌ساته سروشتییه، 95 هه‌زار به‌شداربووی كاره‌با له ویلایه‌ته‌كانی نیویۆرك و نیوجێرسی و كۆنیتیكت و ماساچوستس و رۆد ئایلاند و په‌نسلڤانیا، كاره‌بایان له‌سه‌ر بڕا و له تاریكی مانه‌وه.