ڕاگەیەندراوێك لە وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

:: PM:12:39:27/09/2026 ‌
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی خزمەتی زیندانی سیای راگەیەندراوێكی بڵاو كردەوە و دەڵێت، نووسراومان ئاراستەی دارایی عێراق كردووە.

ئەمڕۆ یەكشەم 27ـی ئەیلوول، لە راگگەیەندرااوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هاتووە، سەبارەت بە درێژكردنەوەی ماوەی خزمەتی زیندانییانی سیاسی وەجبەی ( 9 تا 15 ) كە فەرمانبەرن لە دامودەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و لە دایكبووی ساڵانی ( 1965 و 1966 )ن، بە نووسراوی فەرمی ژمارە ( 3488 ) لە بەرواری ( 2026،9،2 ) كە ئاڕاستەی فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵمان كردووە و داوامان كردووە ماوەی خزمەتیان لە ( 60 ) ساڵەوە بۆ ( 65 ) ساڵ درێژ بكرێتەوە.

لای خۆیانەوە فەرمانگەی بوودجە لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ بە پێی پێوەندی و بە نووسراوی ژمارە ( 50407 ) لە ڕۆژی (2026،9،24 ) نووسراوەكەیان ئاڕاستەی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی كردووە بەمەبەستی ئەنجامدانی كاری پێویست. 



وشە - رامیار جەواد