"شانۆ و كۆمەڵگا" نوێترین كتێبی نیهاد جامییە

:: PM:03:47:27/09/2026 ‌
نووسەر و شانۆكار نیهاد جامی رای گەیاند، "شانۆ و كۆمەڵگا" نوێترین كتێبی منە لەبارەی شانۆی كوژراو و شانۆی ئەزموونگەری.

نووسەر بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو كتێبە لەلایەن دۆستانی فێستیڤاڵی شانۆی نێودەوڵەتیی شەقام- كەركووك و نەقابەی هونەرمەندانی عێراقییەوە چاپ و بڵاو كراوەتەوە.

كتێبەكە هێشتا لە كتێبخانە و كتێبفرۆشییەكانی كوردستان بەردەست نییە، بەڵام نووسەر لینكی كتێبەكەی لە فەیسبووك داناوە كە هەر كەسێك بیەوێت دەتوانێت لەوێوە بیخوێنێتەوە.
 



وشە - سۆران عەزیز