گەڕانەوەی ترشەلۆكی گەدە بۆ سورێنچك و قورگ یەكێكە لە كێشە بڵاوەكان، كە حاڵەتێكی بێزاركەرە و چەند هۆكارێكی ئاسایی و نائاسایی هەیە، لەوانە شلبوونەوەی دەمانەی نێوان سوورێنچك و گەدە.
جیا لە چەند رێوشوێنێكی خۆپارێزی، چەند رێكەچارەی تر بۆ ئەو حاڵەتە هەیە، لەوانە خۆپاراستن لە خواردنی خۆراكی ترش، وەك میوەی ترش، چونكە دۆخەكە خراپتر دەكەن، رەنگە پرسیار بكرێت دەبێت چی بخورێت؟، لەو میوانەی دەتوانرێت بخورێت بۆ كەمكردنەوەی ئەو حاڵەتە لەوانە گندۆرە كە ژمارەی هایرۆجینییەكەی گونجاوە و زۆر ترش نییە و بە ئاسانی هەرس دەكرێت، ئاو و ریشاڵی كەم و بێتا كارۆتینی تیادایە كە دژەئۆكسێنەرە.
كاكی، میوەیەكی هاوشێوەی تەماتەیە و ژمارەی هایدرۆجینی نزمە، هەرسكردن باشتر دەكات، مۆز، لەسەر گەدە سوكە و ژمارەی هایدرۆجینی نزمە و ترش نییە، پۆتاسیۆمی تیادایە كە ترشی گەدە هاوسەنگ دەكات، شووتی، كاریگەرییەكانی حاڵەتەكە كەم دەكاتەوە، هەنجیر، ئەوەش نیشانەكانی سووك دەكات، میوەی بابایا و مانگۆ ئەوانەش میوەی سوودبەخشن و كاریگەرییەكانی كەم دەكەنەوە.