شتێكی ئاساییە كە هەموو مرۆڤێك تووشی قەبزی ببێت، بەتایبەتی پاشەڕۆی بەردین، كە مرۆڤ ناتوانێت ئاسایی پاشەڕۆ دەربداتە دەرەوە و خۆی لێ رزگار بكات، بۆیە بە گوشار و بە شێوەی پارچەی بچووك دەكرێتە دەرەوە، كە ئەوەش مەترسی هەیە، چەند خواردنەوەیەك هەن ئەو كەسە دەتوانێت لە ماڵەوە بەكاریان بێنێت و خۆی لە قەبزی و پاشەڕی بەردین رزگار بكات.
د. وەلا حوسێنی راوێژكاری چارەسەری بە خۆراك ئاماژە بۆ چەند خواردنەوەیەك دەكات یارمەتی رزگاربوون لە قەبزی و پاشەڕۆی بەردین دەدەن، لەوانە، ئاو، واتە خواردنەوەی بڕێكی زۆر ئاو، رۆنی زەیتوون، ئاڵوباڵووی وشككراوە، رۆنی جوێزی هیندی، دەكرێ لەگەڵ ماست تێكەڵ بكرێت، ئەو خواردنەوانەی بەكتریای سوودبەخشیان تیادایە، شەربەتە سروشتییەكان كە ریشاڵیان تیادایە.
ئەو پزیشكە ئاماژە دەكات كە باشترین رێگە بۆ رزگاربوون لە قەبزی و پاشەڕۆی بەردین، وەرزشكردنە، واتە هەموو جۆرە وەرزشێك، لەوانە رۆیشتنی رۆژانەی نیو سەعات، گرنگیدان بە خۆراكی رۆژانە، واتە دەوڵەمەند بە ریشاڵ، چونكە جووڵەی گەدە و ریخۆڵەكان باشتر دەكەن و لە سەوزە گەڵادارەكان و میوە هەن، رۆژانە سەڵاتە بخورێت، چونكە هۆكاری ئەو حاڵەتە نەخواردنەوەی بڕی پێویستی ئاو و وەرزشنەكردن و نەچوونە سەر ئاو و دواخستنی دەردانی پاشەڕۆ و نەخواردنی سەوزە و میوزەی دەوڵەمەند بە ریشاڵ و زۆر خواردنی بەرهەمەكانی ئەلبان و سترێس ورارایین.