كاریگەریی رۆیشتن لەسەر مێشك چییە؟

:: PM:07:42:28/09/2026 ‌

زۆر جار شارەزایانی تەندروستی ئاماژە بۆ رۆیشتنی رۆژانە دەكەن، وەك بژارەیەكی ئەرێنی بۆ تەندروستی مرۆڤ، هەر ئەوان ئاماژە دەكەن كە رۆیشتن تەنیا بریتی نییە لە سووتاندنی كالۆری و باشكردنی توانای جەستەیی مرۆڤ، بەڵكو سوودی زۆر زیاتری هەیە.

د. كونال بەحرانی سەرۆكی بەشی پزیشكی دەمارەكان ئاماژە دەكات كە لە كاتی رۆیشتندا، مێشك هاوكات زانیاری لە چاو و گوێ و ماسولكە و جومگەكانەوە بۆ دەچێت، بۆ دیاریكردنی شوێنی دانانی پێیەكان و پاراستنی هاوسەنگیی لەش و خێرایی و مامەڵەكردن لەگەڵ هەر بەربەستێكی كتوپڕ بەكاریان دێنێت.

روونی كردەوە، رۆیشتنی رێكخراو سوودی بۆ تەندروستی دڵ و لوولەكانی خوێن هەیە و یارمەتی كۆنترۆڵكردنی پەستان و شەكرەی خوێن و كێشی لەش دەدات، ئەوانەش كار لە تەندروستی لوولەكانی خوێنی مێشك دەكەن، ئەو پزیشكە دووپاتی كردەوە كە ئەو كەسانەی بە دەست شەكەتیی مێشك و لاوازیی تەركیزەوە دەناڵێنن، ئەوانە ماوەیەكی دوورودرێژ بێ جووڵانەوە دەمێننەوە، رەنگە ئەو نیشانانە بەهۆی كەمخەوی و رارایی و هەندێك جۆر دەرمانەوە یان حاڵەتی تری تەندروستییەوە روو بدەن.

بۆیە چالاكیی جەستەیی مرۆڤ پێوەندی بە فەرمانەكانی مێشكەوە هەیە، لەوانە پلاندانان و رێكخستن و بڕیاردان، گۆڕانكاری لە بەشەكانی مێشك پێوەندیدار بە فێربوون و بیرهاتنەوە دەكەن، بۆیە پارێزگاریكردن لە جووڵانەوەیەكی رێكوپێك، وەك رۆیشتن، لەگەڵ چوونە ناو تەمەن بۆ تەندروستی مێشك باشە، جیا لە سووككردنی رارایی و باشكردنی نوستن.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل