له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی دروستكردنی یاریه ئاگرینه‌كان له ناوچه‌ی یارۆسلاڤلی ڕووسیا به‌لای كه‌مه‌وه 14 كه‌س كوژران.
ده‌زگه‌ی فریاكه‌وتن و به‌هاناوه‌چوون ده‌سبه‌جێ گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و ئه‌وانه‌ی برینداربوون ده‌سبه‌جێ بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گوێزرانه‌وه، هه‌روه‌ها تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه هه‌رزوو توانیان كۆنتڕۆڵی ئاگره‌كه بكه‌ن.
میخائیل ئیفراییڤ حاكمی ناوچه‌ی یارۆسلاڤل له‌باره‌ی
رووداوه‌كه‌وه ئاشكرای كرد، به پشتڕاستكراوهییهوه تا ئێسته 14 كه‌س كوژراون و هه‌لمه‌تی گه‌ڕان و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی تر كه له نێو كارگه‌كه بوون به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌هۆی گه‌وره‌ی ئاگره‌كه دوو خانووی له گوندی كۆبرینسكی نزیك شاره‌دێی بیریسلاڤل زالیسكی گرته‌وه، به‌وهۆیه‌وه زیاتر له 200 ئه‌ندامی هێزی فریاكه‌وتن و ئاگركوژێنه‌وه له شوێنه‌كه بڵاوبوونه‌وه و ئه‌ركی كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و دۆزینه‌وه‌ی كه‌سانی نێو كارگه‌كه‌یان گرته ئه‌ستۆ.
ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسیا، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه كردووه‌ته‌وه و گومانی زۆر هه‌یه كه كارگه‌كه پێشێلی بنه‌ما و ڕێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی كاركردنی كردبێت، به‌وهۆیه‌وه ئه‌و ڕووداوه‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.