كاتێك مرۆڤ له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت، خه‌ونه‌كانی له‌بیره، به‌ڵام دوای ته‌واوكردنی ڕۆژه‌كه‌ی زۆربه‌ی خه‌ڵكی خه‌ونه‌كه‌یان له‌بیرچووه، هه‌ندێ كه‌سیش هه‌ن، هه‌ر خه‌ونه‌كانیان بیر ناكه‌وێته‌وه، دوای له‌خه‌وهه‌ستان، نهێنی و هۆكاری ئه‌مه چییه و بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی پێگه‌ی سلیپ فاونده‌یشن،
شاره‌زایان و توێژه‌ران گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه هه‌موو مرۆڤێك له كاتی خه‌وتن دوو سه‌عات له نێو خه‌ونه‌كاندا ده‌بێت، به‌ڵام واده‌ی كرداره‌كی خه‌ون بینین كه‌یه، ئه‌مه كارێكی قورسه، چونكه خهونهكان له قۆناغی جیاوازی خه‌وتن ده‌بینرێت، توێژینهوهكردنیش له‌سه‌ری ده‌وه‌ستێته سه‌ر بیرهاتنه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌ی نووستووه و خه‌وی بینیووه.
هۆكاری له‌بیرچوونه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێوه‌سته به ڕێگه‌ی دروستبوون یان هه‌ڵگرتنی بیره‌وه‌ری له كاتی خه‌و، له كاتی خه‌ون بینین ڕووداوه‌كان زۆر ڕوونن بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی خه‌ون ده‌بینێت، به‌ڵام ناتوانێ ورده‌كارییه‌كه‌ی به وێنه‌یه‌كی ته‌واو و جێگیر له مێشكی خۆی هه‌ڵبگرێت، چونكه مێشكی به ته‌واوی چالاك نییه و له حاڵه‌تی خه‌وتندایه، بۆیه ئه‌وانه‌یشی خه‌ونیان بیر دێته‌وه، له یادگه‌ی كاتی مێشك كه‌مێك ورده‌كارییه‌كه‌یان بیر ده‌مێنێت، به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت خه‌ون له یادگه‌ی هه‌میشه‌یی جێگیر بكات، چونكه ئه‌م پرۆسه‌یه پێویستی به چالاكی ته‌واوی مێشك هه‌یه.
لایه‌نێكی تری بیرهاتنه‌وه‌ی خهونهكان به‌مشێوه‌یه، ئه‌گه‌ر له دوای خه‌ون بینین به ئاگا بێین، ئه‌وكات مێشكمان چالاك ده‌بێ و ده‌توانین ورده‌كاری خه‌نه‌كه له یادگه‌ی هه‌میشه‌یی مێشك هه‌ڵبگرین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ری بخه‌وینه‌وه و بچینه‌وه نێو قۆناغێكی تری خه‌وتن، ئه‌وا بیرهێنانه‌وه‌ی زۆر زه‌حمه‌ت ده‌بێت.