ئەمڕۆ تیروپشكی حاجیان ئەنجام دەدرێت

:: AM:10:17:29/09/2026 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ تیروپشك بۆ حاجیانی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، پێنج هەزار و 120 ناو دەردەچێت كە ئەمساڵ فەریزەی حەج ئەنجام دەدەن.

ئەمڕۆ سێشەم 29ـی ئەیلوول، شێخ وریا مەولانا خالید بالیسانی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ـی راگەیاند، ئەمڕۆ تیروشك بۆ حەج ئەنجام دەدرێت.

زیاتر گوتی، سەعات یەكی دوای نیوەڕۆ تیروپشكی حاجیان ئەنجام دەدرێت.

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، تیروپشك بۆ تەواوكەری ساڵی 2027 و سەرجەم حاجیانی 2028 ئەنجام دەدرێت و پرۆسەی تیروپشكەكە راستەوخۆ بۆ هاووڵاتییان پەخش دەكرێت.

ئەوە لە كاتێكدایە بۆ حەجی ساڵی 2027، هەرێمی كوردستان پێنج هەزار و 120 پشكی هەیە و هاووڵاتییان بەشداری دەكەن، لە هەمان كاتدا 117 هەزار هاووڵاتی خۆیان ناونووس كردووە.



وشە - رامیار جەواد