چۆن بزانین ساردیی پەنجەكانی دەست و پێ مەترسیدار نییە؟

:: PM:01:32:29/09/2026 ‌
ساردبوونی پەنجەكانی دەست و پێی ئاساییە و هی دڵەڕاوكێ نییە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا ئەو حاڵەتە دروست دەبێت، بەڵام كاتێك درێژەی كێشا و لە كەشی گەرمایشدا پەنجەكانی دەست و پێ سارد ببن، ئەوە پەیامێكە و هی ئەوەیە بەدوای هۆكارەكەی بكەون، ئەویش بە پشكنین لەلای پزیشكی پسپۆر.

بەشی زانست و تەندروستیی پێگەی "شەرق ئەوسەت" كە لە پێگەی "مایۆ كلینك"ی وەرگرتووە، پسپۆران ئاماژە دەدەن كە ساردیی پەنجەكانی دەست و پێ حاڵەتێكی ئاساییە و هی ئەوە نییە مرۆڤ تووشی دڵەڕاوكێ بێت، بەڵام ئەگەر حاڵەتەكە درێژەی كێشا و رەنگی پەنجەكان بگۆڕێن یان سڕ ببن و مێروولە بكەن و ئازاریشی لەگەڵدا بێت، هی فەرامۆشكردن نییە و پێویستە پزیشك پشكنینی بۆ بكات و هۆكارەكەی بدۆزێتەوە.

پسپۆران روونی دەكەنەوە كاتێك ساردیی پەنجەكانی دەست و پێ كاتی بێت، ئاساییە و زۆرجار جەستە پارێزگاری لە پلەی گەرما دەكات، زۆرجاریش بەهۆی كەشی سەرماوە هاتوچۆی خوێن بە دەمارەكان لاواز دەبن، ئەوەیش ئاساییە و بە گەرما باشتر دەبن، بەڵام كاتێك حاڵەتەكە درێژەی كێشا و لە كەشی گەرمایشدا بەردەوامیی هەبێت، گرنگە بەدوای هۆكارەكەی بكەون، چونكە زۆرجار هۆكارەكەی پاڵەپەستۆی خوێنە یان كێشە لە دەمارەكان و كەمخوێنی دەبێت.

پسپۆران دووپاتی دەكەنەوە كە زۆرجار حاڵەتەكە پێوەندیی بە كەمخوێنییەوە هەیە، بەتایبەتی ئەگەر ماندوویی و لاوازی و سەرسوڕانی لەگەڵدا بێت. یاخۆ پێوەندیی بە ماندوویی بەردەوام و كێشەی زۆرەوە دەبێت، یان وشكبوونی پێست و غودەی دەرەقیش هۆكارێكی ترن بۆ حاڵەتەكە.

دواتریش پسپۆران ئاماژە بەوە دەدەن كە ساردیی پەنجەكانی دەست و پێ كاتێك هی ئەوەیە مرۆڤ هەڵوەستەی لەسەر بكات و بەدوای هۆكارەكەی بگەڕێت، ئەگەر برینیان لەسەر دروست بێت و بە ئاسانی چارەسەر نەبن، یان ئەگەری هەیە كێشە لە دەمارە خوێنییەكان هەبێت و ئازارەكەی زیاتر درێژە بكێشێت، هەموو ئەوانە هی ئەوەن پزیشكی پسپۆر بەدوای هۆكارەكەی بكەوێت و چارەسەری بكات.





وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د