نەخۆشی شەكرە لە نەخۆشییە درێژخایەنە زۆر بڵاوەكانە و چەند جۆرێكی هەیە و هۆكار و چارەسەرییەكەی دیارە، بەڵام كۆنترۆڵكردنی پێویستی بە هەوڵ هەیە و كەسانێك ناتوانن كۆنترۆڵی بكەن، بۆیە دەستنیشانكردنی نەخۆشییەكە كۆتایی بە مەترسییەكانی ناهێنێت و پێویستە بە تەواوەتی كۆنترۆڵ بكرێت.
توێژەران ئاماژە دەكەن كە ئەگەر نەخۆشی شەكرە كۆنترۆڵ نەكرێت، دوای ساڵانێك لە تووشبوون مرۆڤ دووچاری چەند حاڵەتێكی مەترسیدار دەكات، لەوانە كێشەكانی دڵ و گورچیلە و تەنانەت مردن، لە شیكردنەوەی داتای زیاتر لە 1.6 ملیۆن تووشبووی جۆری دووەمی شەكرە لە ئەمەریكا، دەركەوت مەترسیی تووشبوونیان بە كێشەكانی گورچیلە و دڵ و مردن، لە پێنج ساڵی یەكەمی تووشبوون 33%یە و لە 10 ساڵ گەیشتە 55%.
لەو نەخۆشیانەی بەهۆی شەكرەوە دروست دەبن، نەخۆشییەكانی دڵ و سەكتەی مێشك، لە نیشانەكانی ئازاری سینگ و هەناسەتەنگی، كێشەكانی گورچیلە وەك پەككەوتن و لاوازبوونی، شێوانی هەستە دەمارەكان و لەناوچوونیان، بەتایبەتی لە پەلەكان و كۆئەندامی هەرس، كێشەكانی چاو و بینین، وەك گلوكۆما و لێڵبوونی هاوێنەی چاو، برین و درەنگ سارێژبوونی برین و برینی شەكرە و گانگرین، كە زۆر جار هۆكارە بۆ بڕینەوەی پەنجەكان و قاچ.
پرۆفیسۆر نافید ساتار مامۆستا لە زانكۆی گلاسكۆ ئاماژە دەكات كە ئەو ئەنجامانە دووپات لە گرنگیی ئاشكراكردنی جۆری دووەمی نەخۆشی شەكرە و چارەسەركردنیەتی لە كاتێكی زوودا، ئەوەش بۆ رێگرتن لە دەركەوتنی مەترسییەكانی.