سه‌رۆكی فراكسیۆنی "مونه‌ته‌سیروون" له په‌رله‌مانی عێراق كه یه‌كێكه له قه‌واره‌كانی نێو هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای كرد، چوار گرووپی تری چه‌كداری ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه، دوای ده‌رچوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و توركیا و ئۆپۆزسیۆنی ئێران و په‌كه‌كه، چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت بكه‌ن. هه‌روه‌ها داوایش ده‌كه‌ن كه ئیتر به‌غدا له ڕێی چینه‌وه پڕچه‌ك بكرێت.
فالح خه‌زعه‌لی كه سه‌رۆكی فراكسیۆنی
مونه‌ته‌سیروون و نزیكه له به‌ره‌ی موقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق گوتی، چوار گرووپه چه‌كداره‌كه بریتین له "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵا، كه‌تیبه‌كانی سه‌یدولشوهه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، ئه‌نساروڵا ئه‌وفیاء"، به‌ڵام بۆ چه‌كدانانیان كۆمه‌ڵێك مه‌رجیان ڕاگه‌یاندووه، له پێش هه‌موو مه‌رجه‌كانه‌وه‌یش ده‌ركردی ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كانی بیانییه له عێراق.
ئاماژه‌ی داوه، دوای ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، داوای ده‌ركردنی چه‌كدارانی په‌كه‌كه و ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و هێزه‌كانی توركیا له عێراق ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان ده‌ڵێن، ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ته‌واوه بسه‌سه‌ر خه‌ڵكی عێراق و وڵاتانی دراوسێ.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق باس له مه‌رجێكی تری میلیشیاكان ده‌كات و ده‌ڵێ، داوا ده‌كه‌ن كه چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی له چین بۆ پڕچه‌ككردنی سوپا بكڕدرێ و چیتر به ته‌نیا پشت به یه‌ك سه‌رچاوه بۆ كڕینی چه‌ك نه‌به‌سترێت.