خورانی مل پێوەندی بە نەخۆشییەكانی گورچیلەوە چییە؟

:: PM:08:37:30/09/2026 ‌

نیشانەكانی نەخۆشی گورچیلە تەنیا لەسەر میز و ئازاری لایەكی لەش بەدیار ناكەون، بەڵكو هەندێك جار لەسەر پێستی مل دەردەكەون، لەوانە خوران و دروستبوونی پەڵەی سوور و ئاوسانی خوێنبەرەكانی مل، وەك شارەزایان ئاماژە دەكەن مل یەكێك لەو شوێنانەیە كە بە نەخۆشكەوتنی گورچیلە كاریگەر دەبێت.

لەو نیشانانە، خورانی پێستی مل، واتە خورانێكی زۆر، چونكە كاتێك گورچیلە ناتوانێت وەك پێویست ژەهرەكان بكاتە دەرەوەی لەش، ئەوە وا دەكات لە خوێن كۆ ببنەوە و كار لە پێست بكەن و خورانی مل دروست دەكەن، دەركەوتنی پەڵەی سوور لەسەر مل، لەگەڵ خوراندنی بەردەوامی مل، پەڵەی سووری لەسەر بەدیار دەكەوێت، رەنگە بۆ كێشەی بە ئازاری پێستی مل پەرە بستێنێت، تەنانەت ئەگەر ئەو كەسە ملی نەخورێنێت، ئەو كێشە بەهۆی كۆبوونەوەی پاشماوە و كانزاكان لە خوێن هەر دروست دەبێت، بەهۆی كاریگەربوونی كۆتاییی دەمارەكان لە پێست.

هەرچی ئاوسانی خوێنبەرەكانی ملە، ئەویش ئاماژەیە بۆ بوونی كێشە لە گورچیلەكان، كاتێك بەهۆی قەتیسبوونی شلە لە لەش و بەرزبوونی پەستانی خوێن ئەو دەمارانە گەورە دەبن، بەتایبەتی لە كاتی پاڵكەوتن یان خۆماندووكردن.   



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل