ئەمڕۆ پێنجشەم لە هەولێر، كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیك بە بەشداریی پێنج گۆرانیبێژ بەڕێوە دەچێت. بەڕێوەبەری موزیكی هەولێر رای گەیاند، هاتن بۆ هەمووانە و بێ بەرانبەرە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەم یەكی تشرینی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رۆشنبیری و هونەریی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتیی موزیك و كەلەپووری هەولێر، لە هۆڵی پێشەوا لە سەعات چواری ئێوارە، كۆنسێرتێك بۆ چەند گۆرانیبێژێك رێكبخات.
سەرمەند فوئاد بەڕێوەبەری موزیك و كەلەپووری هەولێر، بە "وشە"ی راگەیاند، "كۆنسێرتەكە كوردستانییە و گۆرانیی هونەرمەندانی هەر چوار پارچەی كوردستانی تێدا دەگوترێتەوە".
بەڕێوەبەری موزیك و كەلەپووری هەولێر گوتی: هەریەك لە گۆرانیبێژان حەمە زیرەك، ئاشتی عەزیز، هەندرێن رۆژ، محەمەد عەباس، لەگەڵ 25 ژەنیاردا بەشداری دەكەن و بەرهەمەكانیان پێشكەش دەكەن".
سەرمەند فوئاد ئاماژەی بەوە كرد، چوونە ژوورەوە بۆ كۆنسێرتەكە بێ بەرانبەرە و بۆ هەمووانە.