گۆرانیبێژی كورد چۆبی فەتاح، نوێترین گۆرانیی خۆی بە ناوی "چاڤێ من" بڵاو دەكاتەوە.
چۆپی فەتاح لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، تیزەری بەرهەمی "چاڤێ من"ی بڵاو كردەوە و رای گەیاند، لە داهاتوویەكی نزیكدا تەواوی بەرهەمەكەی پێشكەش دەكرێت.
چۆپی فەتاح لە ساڵی 1983 لە كەركووك لە دایك بووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەكەی ئەو شارەیان بەجێھێشتووە و لە ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی 2003 یەكەمین ئەلبوومی گۆرانیی خۆی بڵاو كردووەتەوە.