نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی ڕووسیا دەکات

:: PM:08:16:01/10/2026 ‌
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەم یەکی تشرینی یەکەمی 2026، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەیەوە سەردانی کردبوو، لە دیدارەکەدا باس لە پێوەندییەکانی نێوان هەردوولا و دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە کرا.

لە دیدارەکەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هەوڵەکانی ڕوبینی کرد بۆ بەرەوپێشبردنی پێوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ هەرێمی کوردستان و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە کار و ئەرکی داهاتوویدا.

لای خۆیەوە، کونسوڵی گشتیی ڕووسیا پێزانینی خۆی بۆ ئەو دۆستایەتی و هاوکارییە دەربڕی کە لە ماوەی کارکردنیدا لە لایەن دەزگاکان و دامەزراوەکانی هەرێمەوە پێشکەشی کراوە و ئەرکەکانیان بۆ ئاسان کردووە.

هەر لە دیدارەکەدا، دوایین پێشهاتەکانی دۆخی ناوچەکە بەگشتی، تەوەرێکی تری گفتوگۆکان بوو و هەردوولا بیروڕایان لەو بارەیەوە ئاڵوگۆڕ کرد.


وشە - پۆڵا مەحموود