پێشبینی دەکرێت ئەمشەو و سبەی نمەباران لە سەنتەری شارەکان ببارێت

:: PM:10:17:01/10/2026 ‌
دەستەی گشتی كەشناسیی و بوومەلەرزەزانی ڕێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە، هاوکات پێشبینی دەکرێت ئەمشەو و تا سبەی هەینی، نمەبارانی پچڕپچڕ بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری شارەکان ببارێت.

بەپێی ئەو ئامارانەی بڵاو کراونەتەوە، ڕێژەی بارانبارینی 12 سەعاتی ڕابردوو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە بووە: لە هەولێر و شەمامک دڵۆپ دڵۆپ باریوە، پیرمام 0.1 ملم، سلێمانی 0.8 ملم، چەمچەماڵ 0.2 ملم، ڕەواندز 0.4 ملم، ئاکرێ 0.2 ملم، بامەرنێ 1.2 ملم، کانی ماسی 1.0 ملم، بازیان 0.6 ملم، دەربەندیخان 0.2 ملم، هەڵەبجە 0.2 ملم، پێنجوێن 1.4 ملم و لە کەلاریش 0.4 ملم باران باریوە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، پێشبینی دەکرێت ئەمشەو باران بە شێوەی نمەبارانی پچڕپچڕ ببارێت، بەتایبەت لە دوای نیوەشەو تا کاتەکانی سبەی بەیانی ڕۆژی هەینی. پێشبینییەکان دەریدەخەن کە لە ناوچە شاخاوییەکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، ئیدارەی ڕاپەڕین و سۆران ئەگەری کەمێک هەورەبرووسکەش هەیە، هەروەها ئەگەری بارینی نمەباران لە سەنتەری شارەکانی دهۆک، هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە و ناوچەکانی گەرمیان هەیە.


وشە - پۆڵا مەحموود