ئەمڕۆ شەپۆلێکی بارانبارین بەشێکی زۆری ناوچەکان دەگرێتەوە

:: AM:10:45:02/10/2026 ‌
ئەمڕۆ هەینی دووی تشرینی یەکەمی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ 48 سەعاتی داهاتوو بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە ئەمڕۆ بارانبارین بەشێکی زۆری ناوچەکان دەگرێتەوە، بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران، بەڵام بۆ سبەی شەموو کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت و تەنیا لە ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە.

لە ڕاگەیەنراوێکدا هاتووە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان لە نێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت. بەتایبەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی سۆران و هەندێک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی هەرێم کاریگەریی دابارین زیاتر دەبێت و لە هەندێک کاتدا هەورەبرووسکەی لەگەڵ دەبێت، بەڵام لە ئێوارەدا کاریگەریی بارانبارین لەسەر ناوچەکەمان لاواز دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا و ئاراستەکەی باکووری ڕۆژهەڵات دەبێت، مەودای بینینیش لە نێوان شەش بۆ هەشت کیلۆمەتر دەبێت، پلەکانی گەرماش بە (یەک بۆ دوو) پلە نزمتر دەبن بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی شەموو، کەشناسی ڕوونی کردووەتەوە کە ئاسمان بەگشتی نیمچەهەور دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان ئەگەری بارینی کەمێک نمەباران هەیە، خێرایی با لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا دەبێت و مەودای بینینیش بۆ حەوت تا نۆ کیلۆمەتر بەرز دەبێتەوە، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو (بۆ ئەمڕۆ هەینی - سبەی شەموو) بەم شێوەیە دەبن:
هەولێر: (28 - 29) پلە
سلێمانی: (24 - 25) پلە
دهۆک: (27 - 27) پلە
هەڵەبجە: (28 - 28) پلە
سۆران: (27 - 27) پلە
پیرمام: (23 - 24) پلە
چەمچەماڵ: (26 - 28) پلە
زاخۆ: (30 - 30) پلە
ئاکرێ: (27 - 27) پلە
گەرمیان: (33 - 33) پلە
حاجی ئۆمەران: (20 - 20) پلەی سیلیزی.


وشە - پۆڵا مەحموود