بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ، شاندێكی هەولێر سەردانی بەغدا بكات و سبەی لەگەڵ دەستپێكی دەوام، لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بۆ مانگی نۆ رادەستی دارایی عێراق بكەن.
ئەمڕۆ شەموو سێی تشرینی یەكەم، كاروباری ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نۆ تەواو بووە، لە هەمان كاتدا تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی هەشتیش ئامادە كراوە.
ئەوەیش زانراوە، بڕیارە شاندێك ئێوارەی ئەمڕۆ سەردانی بەغدا بكەن و ڕۆژی یەكشەم بەشێوەیەكی فەرمی، لیستەكە رادەستی دارایی عێراق و بەشی ژمێریاری ئەو وەزارەتە بكرێت.
هاوكات پێشتر هیوا ئەفەندی بەرپرسی فەرمانگەی تەكنەلۆجیای زانیاری ڕای گەیاند، لیستی مووچەی مانگی نۆی مووچەخۆرانی هەرێم ئامادەیە و ڕادەستی وەزارەتی دارایی هەرێم كراوە.
دەشڵێت، رۆژی یەكشەمی داهاتوو رادەستی وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەكرێت، ئەم مانگە بەراورد بە مانگەكانی رابردوو، لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە درەنگتر بۆ بەغدا هاتە ناردن.
ئەوە لە كاتێكە لەگەڵ لیستی مووچە تەرزووی پێداچوونەوەش ئامادە كراوە و رادەستی دارایی عێراق دەكرێت.