داواكاری گشتیی ئیمارات ئەمڕۆ شەموو ئاشكرای كرد، لێكۆڵینەوەكان لەبارەی گەشتی ژمارە ئێف زێد 1073ی فڕۆكەكەی هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی دەریخستووە، ڕووداوەكە هەوڵێكی تیرۆریستی بووە بۆ دەستگرتن بەسەر فڕۆكەكە.
حەمەد سەیف شامسی داواكاری گشتیی
ئیمارات ڕوونی كردەوە، یاریدەدەری كاپتی فڕۆكەكە، دەستی بە جێبەجێكردنی پلانە تیرۆریستییەكەی كردووە لە كاتی گەشتەكە، بە تەوری فریاكەوتنی شكاندنی دەرگا هەوڵی داوە لە كاپتی فڕۆكەكە بدات و دوای ئەوە كۆنترۆڵی تەواوەتی فڕۆكەكە بكات.
زیاتر گوتی، لێكۆڵینەوەكان تا ئێستەیش بەردەوامییان هەیە، بۆ ئاشكراكردنی تەواوی وردەكارییەكانی ئەو ڕووداوە و پاڵنەرەكانی ئەو كارە لەلایەن یاریدەدەری كاپتی فڕۆكەكە و ئەو كەسانەی لە پشتیەوە بوون لە ئەنجامدانی ئەو كارە.
هاوكات پكشنینی تەكنیكی و كۆكردنەوەی بەڵگەی بەرجەستەكراو و ئەلیكترۆنی بە وردی دەستی پێ كردووە و دوای تەواوبوونیان، دەسبەجێ تەواوی وردەكارییەكان ڕادەگەیەنرێت.
چوارشەمی ڕابردوو فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی فلای دوبەی كە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی دوبەی بۆ تەلئەبیبی پایتەختی ئیسرائیل دەفڕی، بە ناچاری لە فڕۆكەخانەی تەبووكی سعوودیە نیشتەوە، بەهۆی بوونی كێشە و گرژی لە ناو فڕۆكەكە.