سەرچاوەیەك لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای حەسەكە، ئاماری سەرەتایی ئەو قوتابیانەی بڵاو كردەوە كە بۆ خوێندنی زمانی كوردی ناویان تۆمار كردووە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای حەسەكە دەڵێت، لە پارێزگای حەسەكە 81 هەزار و قوتابی ناویان تۆمار كردووە، لە كۆبانێ 53 هەزار و 108 قوتابی ناویان تۆمار كراوە، لە عەفرین 470 هەزار و 44 قوتابی ناویان تۆمار كراوە، دیمەشق و حەماش سێ هەزار و 728 قوتابی تۆمار كراون.
بەمەش كۆی گشتیی خوێندكارانی تۆماركراو گەیشتووەتە 185 هەزار قوتابی لە ڕۆژئاوا و سووریا ناوی خۆیان تۆمار كردووە.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش كردووە كە پرۆسەی تۆماركردن لە زۆر لە قوتابخانەكان، هێشتا بەردەوامە و پێشبینی دەكرێت ئەم ژمارەیە زیاتریش ببێت.
لەلایەكی ترەوە مەزڵووم عەبدی ڕاوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری سووریا، لە پەیامێكدا داوای لە خوێندكارانی كورد و خێزانەكانیان كردووە بەردەوام بن لە پرۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا، بەڵێنی داوە كە هەوڵەكانیان چڕتر دەكەنەوە بۆ بەدەستهێنانی ددانپێدانانی فەرمی و دەستووری بە زمانی كوردیدا.