بەرپرسێكی ئێران بۆ میدیایەكی نێودەوڵەتی دووپاتی كردەوە، دۆخی ئابووری ئێران زۆر خراپە و دەسەڵات و هێزیشمان لە گەرووی هورمز پاشەكشەی كردووە.
ئەو بەرپرسە ئێرانییە بۆ ئاژانسی بلومبێرگ ڕای گەیاند، ئێستە دۆخی ئابووری
ئێران زۆر خراپ و ئازاربەخشە و ڕۆژ دوای ڕۆژیش دۆخەكە خراپتر دەبێت.
ئاماژەی داوە، جیا لەوە ئێران كۆنترۆڵی بەسەر گەرووی هورمز پاشەكشەی كردووە و توانای هەناردەكردنی نەوتیشی بۆ دەرەوە بە تەواوی لە سفر نزیك بووەتەوە.
هێمای بۆ ئەوەیش كرد، لەگەڵ ئەمانەیشدا، خۆمان بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشێكی چڕی ئەمەریكا ئامادە كردووە، كە چاوەڕوان دەكرێ زۆر خراپتر و چڕتر بێ لە هێرش و بۆردمانەكانی ڕابردوو.
ڕۆژی 14ی تەمووز/یۆلیۆی ڕابردوو، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا جارێكی تر گەمارۆی دەریایی و سزای قورسی بەسەر ئێران سەپاندەوە، بەهۆیەوە بەهای تمەنی ئێرانی بە تەواوی دابەزی، بەهۆی ڕێگریی لە هەناردەكردنی نەوتیش، داهاتی نەوتی زۆر پاشەكشەی كردووە، هەموو ئەمانەیش وایكردووە بارگرانی و گرفتی زۆر بە دانیشتوانی ئەو وڵاتە دروست كردووە.