لە سەرەتا مەرجی میلیشیاكانی سەربە ئێران بۆ ڕادەستكردنی چەكەكانیان، دەركردنی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانان بوو لە عێراق، ئیستە تەواوی ئەو هێزانە لە عێراق چوونەتە دەرەوە، بەڵام میلیشیاكان مەرجەكان زیاتر و قورستر دەكەن، چونكە لە بنەڕەتدا ئامانجیان ئەوەیە چەك دانەنێن.
ڕۆژنامەی "
شەرق ئەوسەت" بەیاننامەیەكی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی بڵاو كردووەتەوە، كە یەكێكە لە گرووپە میلیشیاكانی ئێران لە عێراق و تێیدا هاتووە، داوای كەمكردنەوەی ئاستی نێردەی ئەمەریكا لە بەغدا دەكەین و دەشمانەوێ هەژموونی واشنتن بەسەر كەرتی ئابووری وڵات كۆتایی بێت.
لە ڕاگەیەنراوێكی بزووتنەوەكەدا هاتووە، پێویستە مامەڵەكردنەكان یەكسان بن، لەبەر ئەوە دەبێ باڵوێزخانەی ئەمەریكا هاوشێوەی باڵوێزخانەی وڵاتانی تری دنیا بێ لە بەغدا، نەك وەك شارێكی گەورەی تەناهی و سەربازی لە ناوچەكە.
ئەو قسانەی بزووتنەوەی نوجەبا لە كاتێكدایە، پێشتر شاندێكی چەكدادانی میلیشیاكان كە لە سەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی پێكهاتوون، لەگەڵ سەرۆكی گرووپە میلیشیاكانی ئێران لە عێراق كۆبوونەوە و گفتوگۆی زۆریان كردووە، لەسەر ئەوە ڕێككەوتن كە دوای كشانەوەی هاوپەیمانان و تا حوزەیران/یۆنیۆی ڕابردوو، میلیشیاكان دەبێ سەرجەم چەكەكانیان ڕادەستی دەوڵەت بكەن.