ئومێد خۆشناو: نۆژەنكردنەوەی یاریگەی فڕەنسۆ هەریری بەجۆرێكە شایانی هاندەرانی هەولێرە

:: AM:11:48:03/10/2026 ‌
پارێزگاری هەولێر ڕای دەگەیەنێت، نۆژەنكردنەوەی یاریگەی نێودەوڵەتیی فڕەنسۆ هەریری بە خێرایی بەڕێوە دەچێت و بۆ پێشوازیكردن لە یارییەكان، پێش كۆتاهاتنی مانگی داهاتوو یاریگەكە بە تەواوی ئامادە دەبێت.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر رای گەیاند، نۆژەنكردنەوەی یاریگەی فڕەنسۆ هەریری كارێكی پێویست بوو، نۆژەنكردنەوەكە یاریگەكە دەكاتە یاریگەیەكی گرنگی ناوچەكە.

باسی لەوە كرد، نۆژەنكردنەوەكە بە هەمان دیزاینی پێشوو ئەنجام دەدرێت، بەڵام تەواوی بەشەكانی جەماوەر، بەشی  (VIP) و بەشەكانی تری یاریگەكە بە شێوازێكی سەردەمیانە نۆژەن دەكرێنەوە.

ئەوەشی گوت، حكوومەتی هەرێم لە بواری وەرزش درێغی نەكردووە و پارەی بۆ ئەو بوارە تەرخان كردووە، ئەگەرچی قەیرانی داراییش هەبووە.

پارێزگاری هەولێر باسی لەوە كرد، یاریگەی فڕەنسۆ هەریری یادگاریی كاك فڕەنسۆیە و رەمزێكی گرنگی شارەكەیە، ئەوەی لەم نۆژەنكردنەوەیەدا كراوە، ئاستێكی بەرزە و لەگەڵ تەواوبوونی هەموو لایەك دەیبینن كە شتێك كراوە، شایانی هەوادارانی یانەی هەولێرە.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەش كرد، پێش كۆتایی مانگی داهاتوو، بە تەواوی ئامادە بێت بۆ پێشوازیكردن لە یارییەكانی خولی ئەستێرەكانی عێراق و پاڵەوانێتییەكانی تر.




وشە - سۆران عەزیز