توێژینەوەیەك: گۆشتخواردنی بەردەوام تەمەنی مرۆڤ دەگەیەنێتە 100 ساڵ

:: AM:11:53:03/10/2026 ‌
سیستمی خۆراكیی هەر كەسێك ڕۆڵێكی گرنگ و یەكلاكەرەوە لە دیاریكردنی داهاتووی تەندروستیی كەسەكە دەگێڕێت، بەوەی كە تووشی نەخۆشیی درێژخایەن و كێشەی تەندروستی گەورە دەبێتەوە، بۆیە زانایان دووپات لەوە دەكەنەوە، سیستمی خۆراكی پێوەندیی زۆر گرنگی بە درێژی و كورتیی تەمەنەوە هەیە.

زۆر لە خەڵك سیستمی خۆراكیی رووەكی دەگرنەبەر، خەڵكانێكیش زۆر گۆشت دەخۆن، لەگەڵ زیادبوونی تەمەن، پێویستییە خۆراكییەكانی جەستە گۆڕانی بەسەردا دێت، زیاتر دەستەبەركردنی ڤیتامین و كانزاكان لە سیستمی خۆراكی ڕۆژانە دەبێتە جێی بایەخ و گرنگی.

ئەو خۆراكانەی كە ڤیتامین و كانزا پێویستەكانیان تێدایە، هۆكارن بۆ تەندروست مانەوەی ئێسكەكان و ماسولكە، لەسەر كەسانی پێگەیشتوویش پێویستە ڕۆژانە زۆرترین بڕی پرۆتین بخۆن، لە تەك ڤیتامین دی و ڤیتامین بی 12 و كالیسیۆم، بۆ ئەوەی سەرجەم ئەندامانی جەستە بە تەندروستی بمێننەوە.

بەگوێرەی توێژینەوەیەكی چینی، ئەو كەسانەی بە تەمەندا دەچن و كەمترین ڕێژەی گۆشت دەخۆن، ئەگەری گەیشتنیان بە تەمەنی 100 ساڵ یان زیاتر زۆر كەمە، بە بەراورد بەوانەی كە گۆشت بە بەردەوامی دەخۆن.

توێژینەوەكە پێنج هەزار كەسی تەمەن 80 ساڵ یان زیاتری خستووەتە ژێر لێكۆڵینەوەكان و لە 1998ەوە تا 2018 لێكۆڵینەوە لەسەر جەستەیان كراوە، لە دەرئەنجامدا توێژەران بەوە گەیشتوون، ئەوانەی لەو پێنج هەزار كەسە گۆشتیان نەخواردووە یان زۆر بە كەمی خواردوویانە، ئەگەری گەیشتنیان بە تەمەنی 100 ساڵی زۆر كەمە، بە بەراورد بەوانەی گۆشتخۆری بەردەوام بوون.


وشە - باز ئه‌حمه‌د