لەبارەی بەشەخۆراك دڵنیایی دەدرێت

:: PM:12:12:03/10/2026 ‌
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، نرخی خۆراك لە ژێر كۆنترۆڵدایە و دەست كراوە بە دابەشكردنی سەبەتەی شەشەمی ئارد.

ئەمڕۆ شەموو سێی تشرینی یەكەم، ڕیاز مووسەوی بەڕێوەبەری گشتیی چاودێری و بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی رای گەیاند، وەزارەتی بازرگانی رژدە لە كاركردن بۆ كۆنترۆڵكردنی بازاڕ و سنوورداركردنی بەرزبوونەوەی نرخەكان.

ڕوونیشی كردەوە، وەزارەت لە ڕێگەی هایپەرماركێتەكانەوە كار دەكات، جگە لەوەی پێنجەمین سەبەتەی خۆراك دەخاتە بازاڕەوە، هاوكات ئێستە سەبەتەی شەشەم بۆ ئارد خراوەتە بازاڕەوە.

 ڕوونی كردەوە كە ئەم ڕێوشوێنانە ئامانجیان چاودێریكردنی چالاكییەكانی بازاڕە، دەستنیشانكردنی هەر بەرزبوونەوەی نرخێك یان كەمیی كاڵای بەردەست و كاركردن بۆ چارەسەركردنیان.



وشە - رامیار جەواد