هانی لە شانۆی ئەڤینۆ لە هەولێر كۆنسێرتێك ساز دەكات

:: PM:01:31:03/10/2026 ‌
هونەرمەند هانی موجتەهیدی رای گەیاند، لە مانگی 10دا لە هەولێر كۆنسێرتێك دەگێڕێت و دەڵێت: كۆنسێرتەكە لە ئاستی دنیادایە.

هونەرمەند هانی رای گەیاند، 23ی 10 كۆنسێرتێك لە شانۆی ئەڤینۆ لە هەولێر بەڕێوە دەبات.

باسی لەوەش كردووە، كۆنسێرتەكە لە بوارەكانی دەنگ و تەكنیك و لایتیك لە ئاستی دنیادایە.

هانی هونەرمەندێكی دەنگخۆشی كوردستانە و چەندان گۆرانیی جوانی هەیە، لە ئاستی كوردستانیش هەوادارێكی زۆری هەیە.

هانی لە سنە لە ڕۆژھەڵاتی كوردستان‌ لە دایك بووە و ھەر لەو شارەیشدا گەورە بووە و  خوێندوویەتی. لە ساڵی 2000ەوە دەستی بە گۆرانیگوتن كردووە. وەك خۆی دەڵێت: "خۆشترین سات لای من ئەو ساتەیە كە لەسەر تەختەی شانۆ ڕادەوەستم گۆرانی دەڵێم".

شانۆی ئەڤینۆ (Avenue Theatre) هۆڵێكی كراوەی مۆدێرن و نوێیە بۆ چالاكییە كولتووری و هونەرییەكان، دەكەوێتە ناو جەرگەی پاركی باخچە هەڵواسراوەكانی بابل لە هەولێر كە پێتر لەلایەن مەسروور بارزانییەوە كرایەوە.

 ئەم شوێنە لەلایەن دەستەی گەشتوگوزاری كوردستان Visit Kurdistan پاڵپشتی دەكرێت و تایبەت كراوە بە ئەنجامدانی كۆنسێرتی گەورەی موزیكی زیندوو و بۆنە كولتوورییەكان.

شوێنەكە ئێستە (پاییزی ٢٠٢٦) میوانداری زنجیرە كۆنسێرتە ناودارەكانی URBILUM دەكات، كە چەندان هونەرمەندی ناوداری ناوخۆیی و جیهانی تێیدا بەشدارن.





وشە - سۆران عەزیز