سەرۆكی هاوپەیمانی و ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە عێراق پشتیوانی لە جێگیركردنی ماف و شایستە داراییەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان دەكات. ئەوەیش دوای ئەوەی كە ئەمڕۆ عەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی هاوپەیمانییەتییەكە كۆبووەوە.
ئەمڕۆ شەموو سێی ئۆكتۆبەر، بە گوێرەی راگەیەنراوێكی وەزارەتەكە، عەبدوڵا حاجی مەحموود وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆكی هاوپەیمانی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە عێراق كۆبووەوە.
لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە، ئامانجی سەردانەكە تایبەت بوو بە ماف و شایستە داراییەكانی كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالكراوان و گواستنەوەی دۆسیەی زیندانیانی سیاسی و دابینكردنی شایسە دارییەكانییان بە تایبەت لە پڕۆژە یاسایی بودجەی ساڵی 2027، گفتوگۆی لەبارەیەوە كرا.
هەروەها دووپات لە هاوئاهەنگی زیاتر لە نێوان وەزارەتی كاروباری شەهیدان وئەنفالكراوان و لایەنە پێوەندیدارەكان بۆ زامنكردنی ماف و شایستە داراییەكانی ئەو توێژە كرایەوە.
وەزارەتەكە ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە محەمەد شیاع سوودانی بڕیاریدا هەموو پشگیری و پشتیوانی داواكارییەكانی وەزیری شەهیدان بكات بۆ جێبەجێكردنی داواكاریەكانیان، بۆ ئەو مەبەستەش بە دواداچوون دەكات لە ئەنجوومەنی وەزیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەروەها كۆبوونەوەی لە چوارچێوەی هەماهەنگیشدا بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەت پشگیری و پشتیوانی بكات .