هاوكات لەگەڵ نزیكبوونەوەی هەڵبژاردنی نیوەیی كۆنگرێسی ئەمەریكا لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ، گوشارەكانی ئەمەریكا بۆ سەر ئێران زیاتر دەبن، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمەریكا ئێرانی لە نێوان دوو بژارەی سەخت سەرپشك كردووە، رێككەوتن یان شەڕ، ئێران تا پێش هەڵبژاردنی لەپێشە بۆ رێككەوتن و دوای ئەوە ئەگەری شەڕ زیاترە، وەزیری گەنجیەنەی ئەمەریكا باسی وەستانی تەواوەتی هەناردنی نەوتی ئێران لە دەریا دەكات.
سكۆت بیسێنت وەزیری گەنجینەی ئەمەریكا لە لێدوانێكی بۆ ماڵپەڕی "ئاكسیۆس"، گوتی، لە چوارچێوەی سیاسەتی دابڕینی ئابوورییانەی ئێران كە ئەمەریكا جێبەجێی دەكات، هەناردنی دەریایی نەوتی ئێران بووەتە سفر و بە تەواوەتی وەستاوە.
روونی كردەوە، هاوكات ئەمەریكا ئاسانكاری بۆ تێپەڕبوونی بڕی 1.1 ملیار نەوت بە گەرووی هورمز كردووە، لەوكاتەی ئێران نەیتوانیوە یەك بەرمیل نەوتیش تێپەڕ بكات، بۆ یەكەمجارە لە ماوەی ئەم هەفتەیە ئێران لەوەتەی نەوت هەناردە دەكات هیچ بڕە نەوتێك لە رێگەی دەریاوە هەناردە ناكات، بۆیە ئەمەریكا بە شێوەیەكی بێوێنە ئێرانی دابڕیوە.