تەنیا 10 رۆژ بۆ ئۆفەری داشكانی 50%ی قەرزی كۆنی كارەبا لەسەر هاووڵاتییان ماوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پێناو بەرژەوەندی هاووڵاتییان ئەو بڕیارەی دا.
ئەمڕۆ شەموو سێی ئۆكتۆبەر، "وشە" پرسیاری لە وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان كرد لەبارەی قەرزە كۆنەكە و رایان گەیاند، كە ئۆفەری داشكاندنی 50% بۆ هاووڵاتییان و 25% بۆ هاوبەشانی كارەبای بازرگانی تەنیا 10 رۆژ ماوە.
ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، لە بەرژەوەندی هاووڵاتییانی كوردستان بڕیاری داشكانەكەی دا كە تا 18ی ئۆكتۆبەر بەردەوام دەبێت، جیا لەوەی پێشترین 45 رۆژی ئۆفەری داشكانەكەی دیاری كردبوو، بەڵام ماوەكەی درێژ كرایەوە.
وەزارەتی كارەبای حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاندووە كە دوای ئەو بەروارە هەركەسێك قەرزی كۆنی كارەبا واتا پێش پڕۆژەی رووناكی لابێت راستەوخۆ بۆی دەكرێت بە قیستی مانگانە لە ماوەیەكی دیاریكراودا دەبێت لەگەڵ پسوولەی رووناكی پارەكەی بدات.