شەڕی رووسیا و ئۆكراینا گەرمتر دەبێت و ئێستە شەڕەكە لە ئاستی بەرەكانی شەڕ نەماوە و گەیشتووەتە قووڵایی شارەكانی هەردوو وڵات، ئەمڕۆ وەزارەتی دەرەوەی رووسیا هاووڵاتییانی بیانی و دیپلۆماتكارانی وڵاتانی لە ئۆكراینا وریا كردەوە لە ئەگەری مانەوەیان لە ئۆكراینا یان گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا لە بەیاننامەیەك رای گەیاند، هاووڵاتییانی بیانی لە ئۆكراینا وریا دەكەینەوە، لەوانە كارمەندانی نێردە دیپلۆماسییەكان، لە مانەوەیان لە ئۆكراینا و گەشتكردن بۆ ئەو وڵاتە، جیا لەوە ئەوانەی لە كیێڤی پایەتەختی ئۆكراینان، لە مانەوەی لە نزیك دامەزراوە سەربازییەكان وریا كردەوە.
روونی كردەوە، هێزەكانی رووسیا لە هێرشی فرەوانی تۆڵەسەندنەوە بۆ سەر ئامانجە سەربازییەكان لە كیێڤ و شارەكانی ئۆكراینا وریا كردەوە، لە وەڵامی هێرشە تیرۆریستییەكانی هێزەكانی ئۆكراینا بۆ سەر هاووڵاتییان و ژێرخانی مەدەنیی رووسیا.
وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بەرپرسیارەتی ئەنجامی مانەوەی هاووڵاتییانی بیانی لە حاڵەتی مانەوەیانی خستە ئەستۆی خۆیان، روونی كردەوە، پێشتریش داوامان لە بیانییەكان و كارمەندە دیپلۆماسییەكان كردبوو بۆ جێهێشتنی كیێڤ و گەشتنەكردن بۆ ئۆكراینا، جیا لە دووركەوتنەوە لە دامەزراوە ئیداری و سەربازییەكان.