ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەمارۆ ئابووری و سەربازییەكانی سەر ئێران بەردەوامن و توندتر دەبن، ئەوەش بە تەواوەتی كاری كردووەتە سەر ئابووریی ئەو وڵاتە و بەهای تمەنی ئێرانی بە تەواوەتی داتەپیوە، ئەوە لەوكاتەی بانكی ناوەندی ئێران هەوڵێكی زۆر بۆ رێگرتن لە دابەزینی بەهای تمەن دەكات، بەڵام تا ئێستە شكستی هێناوە.
تا ئێستە بەهای تمەن لە بەرانبەر بە دۆلاری ئەمەریكی و دراوە بیانییەكانی تر لە پاشەكشەدایە، ئەمڕۆ نرخی دۆلار لە مامەڵەكان گەیشتە ئاستی دوو ملیۆن و 660 هەزار ریال، ئەوە لەوكاتەی بانكی ناوەندیی ئێران جێبەجێكردنی پلانێكی نوێی دارایی بە مەبەستی كۆنترۆڵكردنی بازاڕ و پڕكردنەوەی پێویستیی ناوخۆیی دۆلار راگەیاند، ئەو پلانە لەمڕۆ شەموەوە دەستی پێ كرد و بانكەكە بڕێكی زۆر دراوی بیانی خستە ناو تۆڕی بانكییەوە، لە رێگەی پێنج بانكی دیاریكراو دراوی بیانی بۆ هاووڵاتییان بە نرخی فەرمی 259 هەزار تمەن دابین بكەن.
بەپێی
بانكەكە هەر هاووڵاتییەكی ئێرانی 18 ساڵی تەواو كردبێت، دەتوانی تا 10 هەزار دۆلار بەو نرخە بكڕێت، ئەو هەنگاوەش لە چوارچێوەی كۆمەڵێك سیاسەت كە بانكی ناوەندی ئێران بۆ بەڕێوەبردنی بازاڕ و رێگرتن لە دابەزینی زیاتری بەهای تمەن گرتوویەتیە بەر.