لە دوای هێرشە هاوبەشەكەی ئیسرائیل و ئەمەریكا بۆ سەر ئێران لە 28ی شوباتی رابردوو، ئێران گەرووی هومزی بە رووی هاتوچۆی دەریایی داخست، دوای ئەوە ئەمەریكا گەمارۆیەكی سەختی دەریایی خستە سەر بەندەرەكانی ئێران و كاریشی بۆ دۆزینەوەی رێڕەوێكی تری ئاوی لە گەرووی هورمز كرد، ئێستە گەرووەكە بووەتە دوو بەش و بەشێكی لە دەستی ئەمەریكایە، سوپای ئەمەریكا دووپاتی دەكاتەوە كە دوای تێكشكاندنی هێزی دەریایی ئێران، گەرووەكە لە كۆنترۆڵی ئەو وڵاتە نەماوە.
نووسینگەی راگەیاندنی
فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا رای گەیاند كە بانگەشەی سەركردەكانی سوپای پاسدارانی ئێران بەوەی كۆنترۆڵی تەواوەتیی گەرووی هورمز لە رێگەی هێزی دەریاوانیی ئەو وڵاتە دەكەن، راست نییە، لە ماوەی رابردوو هێزەكانی ئەمەركیا توانیان توانای سەربازیی دەریاوانیی ئێران لەناو ببەن و ئێستەش كەشتییە بازرگانییەكان لە هاتوچۆكردن بە گەرووی هورمز بەردەوامن.
روونی كردەوە، تا ئێستە هەزاران كەشتیی بازرگانی بە گەرووەكە تێپەڕ بوونە و قەبارەی ئەو نەوتەی لە ماوەی چەند مانگی رابردوو بە گەرووی هورمز تێپەڕ بووە گەیشتووەتە زیاتر لە ملیارێك بەرمیل، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر بەردەوامیی جموجۆڵی بازرگانی بە گەرووەكە سەرەڕای هەوڵەكانی ئێران بۆ سەپاندنی كۆت بەسەر هاتوۆچۆی دەریایی لە ناوچەكە.
سێنتكۆم ئاماژەی كرد كە مامەڵەكردن لەگەڵ ئێران لە ماوەی داهاتوو بە هەڵسوكەوتی ئەو وڵاتە و جموجۆڵەكانی لە گەرووی هورمز بەستراوەتەوەن هێزەكانی ئەمەریكا لە چاودێریكردنی جموجۆڵی دەریاوانی و ئامادەیی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر هەڕەشەیەك بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان و هێزەكانی ئەمەریكا بەردەوام دەبن.